پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمریکا پهیامێكى بهپهله ئاراستهى عێراق دهكاتو ڕایدهگهیهنێت، بەدوای زیادبوونی گرژییەکانەوە نین، بەڵام بۆ هەر هێرشێک لە کات و شوێنێک کە خۆیان دیاری دەکەن وەڵامیان دەبێت.
ئەمریکا ڕایگەیاند لەکاتو شوێنێک کە خۆیان دیاریدەکەن وەڵامیان دەبێت، هاوکات، داواش لەحکوومەتی عێراق دەکات جڵەوی گرووپە چەکدارەکان بکات،ئەمەش دوای ئەوەی دواین هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانان لەبنکەی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار کرا کە بووە هۆی برینداربوونی پێنج سەربازو دوو کۆنتراکتەر.
ماتیو میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەگفتوگۆدا بووین، حکوومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووەو چەند گومانلێکراوێک کە پەیوەندییان بەهێرشەکەوە هەبووە، دەستگیرکراونو ئەمەش ئەوکارە گونجاوەیە کە دەبێت بیکەن.
وتیشی، لە هێرشەکانی ڕابردوو بۆ سەر سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق، وتمان ئەو سەربازانە لەسەر داوای حکوومەتی عێراق لەو وڵاتەن و پێویستە حکوومەتی عێراق ڕێگریی لەو هێرشانە بکات.
جێی ئاماژە پێدانە، ئەمریکا داوای پاراستنی ئەو هێزانەی لەحکومەتی عێراق دەکات کە لەسەر داوای وڵاتەکە بۆ پێدانی مەشقو ڕاهێنانی سەربازییو زانیاریی هەواڵگریی بەهێزە ئەمنییەکان لەعێراقن، بەمافی خۆشی دەزانێت رووبەڕووی هێرشی ئەو گرووپە چەکدارانە ببێتەوە کە دەکرێتەسەریان.