قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێم کۆبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێم كۆبووەوە لە نێوانیاندا چۆنییەتی پەرەپێدان بە بەرنامەی راهێنانی پیشەیی لە بوارە جیاوازەکاندا گفتووگۆی لەبارەوە کرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە،8ی ئابی 2024 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران  لە هەولێر پێشوازیکرد لە لیو جون، کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان و لەمیانەیدا سوپاسی حکومەتی چینی کرد کە لە ماوەکانی رابردوودا هاوکار بووە لەوەی فێرخوازان لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم لە بوارە جیاوازەکاندا بۆ بەشداربوون لە خولەکانی راهێنانی پیشەیی سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.

هاوکات داواشیکرد پێکەوە کاربکەن بۆ پەرەپێدانی زیاتر و بەردەوامیدان بە بەرنامەی راهێنانی پیشەیی، تا لە داهاتوودا ژمارەیەکی زیاتر فێرخوازی هەرێم لە بوارە جیاوازەکاندا و بە تایبەتیش لە بوارەکانی بازرگانی، کشتوکاڵ، ژینگە و گەشتوگوزاردا بەشداری بکەن لە خولەکانی راهێنانی پیشەیی چین، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت سوودێکی زیاتر لە ئەزموونی دەوڵەمەندی گەشەسەندنی چین وەربگرێت.

پەیوەست بەو بابەتە کونسوڵی گشتیی چین ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە بەرنامەی راهێنانی پیشەیی بە فێرخوازانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بەرنامەیەکی تایبەتی نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران کە تایبەتە بە پەرەپێدانی تواناکانی وەرزشوانانی کورد و لە ئێستادا لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیەدا ژمارەیەک لە وەرزشوانی کورد، بە تایبەتی لە بواری هونەرە جەنگییەکاندا، لە چین سەرقاڵی راهێنانن.

هەر لەم پەیوەندییەدا ئاماژە بە پلانی بەشی وەرزشی نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران کرا کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا تیمێک لە راهێنەرانی ئاست بەرزی وڵاتی چین لە بواری هونەرە جەنگییەکاندا بۆ کردنەوەی خولی راهێنان و ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی بێنە هەرێمی کوردستان و لەمبارەیەوە هەماهەنگی پێویست کرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا