حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی گرنگی لەبارەی سلێمانی و هەڵەبجە دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رەزامەندی لە سەر داواکارییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان درا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە،8ی ئاب فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند،ڕەزامەندی دراوە بە دامەزراندنی 177 فەرمانبەر لە فەرمانگە و دامودەزگای جیاوازی سلێمانی و تەرخانکردنی %30 لە داھاتی پارێزگای سلێمانی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان لەگەڵ زیادکردنی پێشینەکانی پارێزگای سلێمانی و خەرجکردنی بودجەیەک بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

لەبارەی سلێمانییەوە ئاماژەی بەوە داوە، حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندیداوە بە گواستنەوە و تەنسیبکردنی فەرمانبەران لە سنوری پارێزگای سلێمانی، بەڵام وەزارەتەکانی پێشمەرگە و پەروەردە و خوێندنی باڵا ناگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕەزامەندی دراوە لەسەر تەرخانکردنی %20 ی داھاتی دەروازە سنوورییەکانی ھەڵەبجە بۆ ئیدارەی پارێزگاکە و مەرزی سازانیش دەکرێتە مەرزێکی ڕەسمی و 52 فەرمانبەری بەشێوەی گرێبەست بۆ دادەمەزرێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، 43 کەسیش بەشێوەی گرێبەست لە ئیدارەی ڕاپەڕین دادەمەزرێن لەگەڵ زیادکردنی پێشینەی خەرجی کتوپڕ و دامەزراندنی 133 فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست لە سنوری ئیدارەی گەرمیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا