بەکارهێنانی باڵۆنی گەدە لە وڵاتێک قەدەغەکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەکارهێنانی باڵۆنی گەدە لە فەرەنسا قەدەغەکرا و دەسەڵاتدارانیش داوا دەکەن لە بازاڕەکان بکشێندرێتەوە

ئاژانسی نیشتمانیی فەرەنسا بۆ سەلامەتی دەرمان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەکارهێنانی کەپسوولی باڵۆن و قوتدانی کاریگەری لاوەکی لێکەوتووەتەوە و داوای کشانەوەیان لە بازاڕدا کردووە.

داواشی لە کۆمپانیای ‘ئالۆرین’ کۆمپانیای بەرهەمهێنەری باڵۆنەکان کرد کە ناوی بە زووترین کات باڵۆنەکان بکێشێتەوە بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی نەخۆشەکان.

باڵۆنی گەدە بریتییە لە کەپسوولێک کە چارەخواز بەمەبەستی کێش دابەزاندن قوتی دەدات بۆ ناو گەدەی. باڵۆنەکە دواتر پڕ دەبێت لە هەوا و بۆشایی ناو گەدە پڕدەکاتەوە، بەمەش چارەخوازەکە هەست بە تێربوون دەکات و خواردن کەمتر دەخوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا