بێئاوی لە هەولێر تەنگی بە کاسبکاران هەڵچنیووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بێئاوی تەنگی بە کاسبکارانی هەولێر بە گشتی و بازاڕی سەیداوە بەتایبەتی هەڵچنیووە. بەهۆی نەبوونی ئاو و دواکەوتنی دابەشکردنییەوە، بەشێکی زۆری مریشکفرۆشانی بازاڕەکە قفڵیان لە دووکانەکانیان داوە و شاگردەکانیان ناردووەتەوە بۆ ماڵەوە.

مریشکفرۆشانی بازاڕەکە بەهۆی نەبوونی ئاوەوە ناتوانن لەم وەرزی گەرمایەدا مریشکەکانی ناو قەفەسەکانیان فێنک بکەنەوە، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆریان بەهۆی گەرماوە مرداردەبنەوە و زەرە و زیانی ماددی بە خاوەنی دووکانەکان دەگات..

یەکێک لەو دووکاندارانە قسەی بۆ پۆڵەتیک پرێس کرد و وتی، “بەهۆی نەبوونیی ئاوەوە، ناتوانین مریشکەکان سەرببڕین. دووکانەکانمان بۆگەنی کردووە بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە ئاومان نییە و نەمانشۆردووە”.

ئەو مریشکفرۆشە دەشڵێت: تەنکەرەکانی ئاو ئامادەنین ئاو بۆ ئێمە بهێنن بە 80 هەزار دینار، لە کاتێکدا بۆ ئوتێلەکانی دابین دەکەن بە 100 دۆلار.

کاسبکارانی بازاڕی سەیداوا داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن پێدانی ئاو ئاسایی ببێتەوە و کێشەکانیان چارەسەربکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا