بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.1 پلەی رێختەر کەناراوەکانی باشووری رۆژئاوای ژاپۆنی هەژاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە بە کاتی ناوخۆیی ژاپۆن، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.1 پلە بە پێوەری رێختەر ژمارەیەک شاری کەناراوەکانی باشووری رۆژئاوای وڵاتەکەی گرتووەتەوە و هۆشداری درووستبوونی تسۆنامی دەدرێت.

بەپێی ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن، هۆشداریی تسۆنامی بۆ ناوچە کەنارییەکانی دوورگەکانی کیشو و شیکۆکو لە باشووری ژاپۆن دەرچووە. کەناڵی NHKـی نیشتیمانیی ژاپۆن رایگەیاندووە، هۆشداریی دراوە بە پارێزگاکانی میازاکی و کۆچی و پارێزگاکانی دیکەی نزیک لە باشووری رۆژئاوا دراوە کە ئاوی ئەو ناوچە کەنارییانە بە رێژەی یەک مەتر بەرزبووەتەوە.

کەناڵی NHK بڵاویکردەوە یەکەم شەپۆلی بەرزبوونەوەی ئاوەکە گەیشتوونەتە کەناراوەکانی میازاکی.

بەپێی سەنتەری لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا، بوومەلەرزەکەی یابان کەمتر لە خولەکێکی خایاندووە و گوڕەکەی 7.1 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا