پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە رێککەوتی 08-08-1988، پاش هەشت ساڵ لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی بەردەوام، جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران کۆتاییهات.
جەنگەکە لای عێراق بە قادیسیەی سەدام و لای ئێرانییەکانیش بە ‘بەرگریی پیرۆز’ ناسراوە. لە جیهانیش بە جەنگی یەکەمی کەنداو ناودەبرێت.
سەرەتای دەستپێکی جەنگەکە دەگەڕێتەوە بۆ رۆژی 22ـی ئەیلوولی 1980، لەو کاتەی عێراق پەلاماری سنوورەکانی عێراق ئێرانی دا و ژمارەیەک شاری ئەو وڵاتەی کۆنتڕۆڵکرد. بەڵام عێراق پێشتر رایگەیاندبوو کە جەنگەکە سەرەتاکانی هەمان مانگ و لە رێککەوتی 4ـی ئەیلوول پاش تۆپبارانی ئێرانییەکان بۆسەر ژمارەیەک خاڵی سنووری نێوان هەردوو وڵات دەستیپێکردووە.
جەنگەکە بە سەختترین و درێژترین جەنگی سەدەی بیستەم دادەنرێت کە تێیدا نزیکەی 500 هەزار سەرباز و هاوڵاتیی ئاسایی لە هەردوولا کوژران. کۆی گشتیی ئەو کەسانەی بەهۆی جەنگەکەوە زیانیان پێگەیشت بە 1 ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت. ئێران لەم ژمارەیەدا پشکی شێری بەرکەوت و زۆرترین قوربانییەکان لە بەرەی ئێران بوو.