هۆزێکی عێراقی ژمارەیەک فەرمانگەی عێراقی دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لایەنگرانی هۆزی تەمیم لە پارێزگای دیالە لەدژی دانەنانی کەسێکی هۆزەکەیان بۆ پۆستی پارێزگاری شارەکە، ژمارەیەک فەرمانگەی حکوومی داخست.

شەوی چوارشەممە، ژمارەیەک لەو کەسانەی کە خۆیان وەک ئەندامی هۆزی ”تەمیم” لە دیالە ناساندبوو، لەدژی ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکە موسەننا تەمیمی، پارێزگاری پێشووی دیالەی لە پۆستەکەی دانەناوەتەوە، چوونە سەر ژمارەیەک فەرمانگەی حکومیی شارەکە و دایانخست. لایەنگرانی ئەو هۆزە بە هەڵواسینی چەند تابلۆ و لافیتەیەکیان بە فەرمانگەکاندا کە لەسەری نوسرابوو “لەلایەن خەڵکی زووڵملێکراوەوە داخراوە” نارەزایەتیی خۆیان دژی دانەنانی تەمیمی دەربڕی.

لە چەند تۆمارێکی ڤیدۆییدا دەردەکەوێت کە لایەنگرانی هۆزەکە داوا لە سەرۆککۆماری عێراق دەکەن بڕیاری دەستبەکاربوونی پارێزگای ئێستای دیالە هەڵبوەشێنێتەوە و لە شوێنی ئەو موسەننا تەمیمی، پارێزگاری پێشووی شارەکە دابنێت.

ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بە کۆی دەنگ، عەدنان جەیر شەمەری لە بزووتنەوەی ”بەشائیر” وەک پارێزگار دیاریکرد. بزووتنەوەکەی ناوبراو بەشێکە لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کە نووری مالیکی سەرۆکایەتیی دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا