لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایدەگەیەنێت، كە لەناو بازاڕی سۆران دوو ئافرەتیان بە تاوانی دزیكردن دەستگیر كردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، ڕایگەیاند كە ئاگادار كراونەتەوە لە دوو حالەتی دزیكردن لە ناو بازاڕی سۆران ،وتیشی هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران و ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران دوای گەیشتنیان بۆ ناو بازاڕ دەرکەوت، کەوا دوو حالەتی دزیکردن ڕوویان داوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، دوای تۆمارکردنی سکاڵا و ڕێکخستنی پەراوی لێکۆلینەوە، مەفرەزەی نەهێشتنی تاوانی سۆران دوای بەدواچوون و کۆکردنەوی زانیاری لە ڕێگەی کامیرای چاودێری، تواندرا لەهەمان کاتدا لەناو بازاڕی سۆران دوو ئافرەت دەستنیشان بکرێن و بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کران و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادان و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون.
پۆلیسی سۆران باسی لەوەش كردووە، كە ئەو دوو ئافرەتە پێشینەی دزیكردنیان لەناو بازاڕی سۆراندا هەبووە و چەندان تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە.
دەشڵێت، بۆ هەر كێشە و گرفتێك پەیوەندی بەو ژمارانەوە بكەن (104 – 124- 134 – 144)، كە ژمارە تەلەفۆنەكانی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆرانە و پەیوەندیكردن پێیانەوە بە خۆڕاییە.