لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری کۆگاکانی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند،بۆ ئەم ساڵی خوێندن هەموو خوێندکارێک کتێبی نوێ وەردەگرێت.
نوعمان عوسمان، بەڕێوەبەری کۆگاکانی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، 75%ی کتێبەکانی خوێندن بۆ ساڵی نوێی 2024/ 2025 گەیشتوونەتە کۆگاکانی سلێمانی و لە ماوەی نزیکی داهاتوودا هەموو کتێبەکان دەگەن و بۆ ئەمساڵی خوێندن هەموو خوێندکارێک کتێبی نوێ وەردەگرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ڕێنماییەکان هیچ کتێبێکی ساڵی پار دابەشناکرێت، هەر خوێندکارێک لە هەر شوێنێک بێت تەنانەت لە دوورە دەستترین گوندیش کتێبی تازەی بەدەست دەگات.
ڕاشیگەیاند، کتێبەکان بەسەر پەروەردەی قەزاکاندا دابەشدەکرێت و ئەوانیش بە گوێرەی خشتەیەک بەسەر ناوەندەکانی خوێندندا دابەشیدەكەن.
ئاماژەی بەوەکرد، لە دۆخێکدا پێویستی کردبێت، ئەوکات کتێبە کۆنەکان بەکارهێندراونەتەوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ کتێبی نوێ بەشی هەموو خوێندکاران بەردەستدەبێت.