بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی ئاسن لە هەولێر کرێکارێک گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنی لە کارگەیەکی ئاسن، لە هەولێر ،کرێکارێکی گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە کارگەیەکی شیش لە گوندی تیمار بەهۆی بڕینەوە و کارکردن لەو ئاسنە کۆنانەی دەبرێنە کارگە بۆ تواندنەوە، کرێکارێک کاری کردووە گولـلەی کۆن پێیدا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەو کەسەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە خەڵکی هیندستانە و جگە لەو دوو کرێکاری دیکەش بریندارن.

ئەمەش لەکاتێکدایە مانگی ڕابردوو بە ھەمانشێوە تەقینەوەیەک لە ھەمان کارگە ڕوویدا، تەقینەوەکانیش بۆ پاشماوەی ئەو بۆمبە کۆنانە دەگەڕێتەوە کە کۆدەکرێنەوە بۆ تواندنەوەی ئاسنەکەیان لە کارگەکانی ئاسن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا