لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە نامەیەکدا، دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە،عەلی عەلاق لە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەنامەیەکیدا بۆ ئەنجومەنی وەزیران داوایکردووە دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵ بکرێت، ھۆکارەکەشی گەڕاندووەتەوە بۆ ھەڵکشانی تەمەنی.
لەو بارەیەوە،عالیە نوسەیف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی دەسپاکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “عەھد” ڕایگەیاند، عەلاق تۆمەتبارە بە ناپاکی و لە ئێستادا کەس نازانێت قەبارەی کڕین و فڕۆشتن بە ڕەسمی لە بانکی ناوەندی چەندە.
جێی ئاماژە پێدانە، لە کاتی ناجێگیری بەھای دینار بەرامبەر بە بەھای دۆلار، بانکی ناوەندی عێراق نەیتوانی کۆنترۆڵی بەھای دینار بکات، ئەوەش وایکرد ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ئیمزا کۆبکەنەوە بۆ لێپرسینەوە لە عەلی عەلاق.