لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند،کەلوپەلی سەربازیی گرنگمان پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە،7ی ئابی 2024 کونسوڵخانەی ئەمریکا وێنەی ئەو چەکانەی بڵاوکردەوە کە دوێنی پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد و ڕایگەیاند، کەلوپەلی سەربازیی گرنگمان پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ئەوەش دەرخەری قۆناغێکی گرنگی بونیادنانی توانای هێزەکانی پێشمەرگەیە.
ئاماژەبەوەشکراوە، ئەم چەکانە دەبنە ئامڕاز بۆ باشترکردنی توانای گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە لە دابینکردنی ئاساییش و دڵنیاییدانە لە شکستپێهێنانی بەردەوام و درێژخایەنی داعش بە سەرکردایەتیی عێراق.
دوێنێ سێ شەممە،6ی ئاب شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان،حکوومەت و سوپای ئەمەریکا وەک بەردەوامیی لە هاوکاریی و پشتیوانییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە، ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکی قورسی ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.