وه‌زاره‌تی دارایی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی وەرگرتنی باجی پیشەوەران بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند،بڕیاریداوە بە راگرتنی باجی سەر چێشتخانه‌ و هۆتێله‌كان، نه‌خۆشخانه‌ و سه‌مونخانه‌ و نانه‌واخانه‌كان.

ئەمڕۆ چوار شەممە،وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە نوسراوێکدا ڕێنمایی دارایی ژمارە (3)ی ساڵی 2024، تایبەت بە ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لە پیشەوەرانی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشکرایکرد، بڕیاریداوە بە راگرتنی باجی سەر چێشتخانه‌ و هۆتێله‌كان، نه‌خۆشخانه‌ و سه‌مونخانه‌ و نانه‌واخانه‌كان.

لە نوسراوەکەدا كه‌ واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری له‌سه‌ره‌، تیایدا خراوەتەڕوو،بڕیاردرا به‌ راگرتنی رێنمایی ژماره‌ (9)ی ساڵی 2021 كه‌ پاڵپشته‌ به‌ فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (96) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ باجی سه‌ر چێشتخانه‌ و هۆتێله‌كان.

هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بڕیاردراوه‌ به‌ راگرتنی رێنمایی ژماره‌ (10)ی 2021 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ باجی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا