وەزارەتی پەروەردە لینکی شوێنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا، لینکی شوێنی تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 12ی بۆ خوێندکاران بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ئەگەری بوونی هەڵە لە زمانی خوێندن و ئایینی خوێندکار، دەستبەجێ سەردانی پەروەردەکەی بکات بۆ راستکردنەوەی هەڵەکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکیدا بۆ خوێنکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاویکردەوە، لە رێگەی ئەم بەستەرەیەوە دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەی وزاری بدۆزنەوە و داوایان لێدەکات یەک رۆژ پێش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیش، سەردانی ئەو هۆڵەکانیان بکەن بەمەبەستی دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان.

تاقیکردنەوەی خولی دووەمی ساڵی 2023-2024 لە رێککەوتی 17ـی ئاب دەست پێدەکات.

وەزارەتەکە ئاگاداری خوێندکاران دەکات، ەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی بابەتی ماوە بۆ خولی دووەم پێویستە قوتابی بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ ڕاستکردنەوەی زانیاریەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا