پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەی بازرگانیی ئاسیادا دابەزینی بەخۆیەوە بینی پاش ئەوەی لە خولی پێشوودا بۆ ماوەیەکی کورت بووژانەوە. ئەمەش دوای ئەوەی داتاکانی زیادبوونی چاوەڕواننەکراوی کۆگاکانی نەوتی خاو و بەنزین لە ئەمریکا، کاریگەرییەکانی نیگەرانییەکان لەبارەی دابینکردنی نەوتی جیهانییەوە قەرەبووکردەوە.
رۆژی چوارشەممە 07-08-2024، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 21 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێکی بە 76 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش 25 سەنت دابەزی و گەیشتووەتە 72 دۆلار و 95 سەنت.
ئامارەکانی دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی دوێنێ سێشەممە دەریخست کە کۆگای نەوتی خاو و بەنزین لە ئەمریکا هەفتەی رابردوو زیادی کردووە.
لە ئەنجامی ئەوەدا هەردوو جۆرەکەی نەوت لە خولی ئێستایان دابەزینیان بەخۆوەبینی.
بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی، لە یەکەم هەفتەی مانگی ئابدا، کۆگاکانی نەوتی خاو بە بڕی 176 هەزار بەرمیل زیادی کردووە. ئەو راپرسیانەی لەلایەن ئاژانسی رۆیتەرزەوە ئەنجامدرابوون پێشبینیان کردبوو کە کۆگاکانی نەوتی خاو بە رێژەی 700 هەزار بەرمیل کەم ببێتەوە.
هەروەها قەبارەی بەنزینی کۆگاکراوی ئەمبارەکانی ئەمریکا بەرزبووەتەوە بۆ سێ ملیۆن و 313 هەزار بەرمیل. رێژەکە یەک ملیۆن و 2017 هەزار بەرمیل زیاتر بووە لە پێشبینیی شارەزایان و شرۆڤەکاران کە تەنها پێشبینی 1 ملیۆن بەرمیلیان کردبوو.