پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوو پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەزموونی بۆ تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان بەڕێوەبچێت و تیروپشک بۆ ژمارەی ئەو بەربژێر و قەوارە سیاسیانە ئەنجامبدرێت کە پێشتر ژمارەیان وەرنەگرتووە، هەروەها ناوی کارمەندانی رۆژی دەنگدان ئاشکرابکرێت.
نەرمین مەعرووف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن نزیکەی 2 ملیۆن و 900 هەزار هاولاتی هەرێم مافی دەنگدانی هەیە، و لە 173 ناوەندی تۆمارکردن، و زیاتر لە 1260 ناوەندی دەنگدان و زیاتر لە 6300 وێستگە
وتیشی، “لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان و بەمەبەستی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن کۆمسیۆن بانگێشتنامەی ئاراستەی زیاتر لە 220 رێکخراو و دامەزراوەی نێودەولەتی و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کردووە جگە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و چاودێری قەوارە سیاسییەکان بەمەبەستی بەدیهێنانی شەفافیەت لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکەدا”.
نەرمین مەعرووف ئەوەشی ئاشکراکرد، چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوو پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەزموونی بۆ تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان بەڕێوەبچێت و تیروپشک بۆ ژمارەی ئەو بەربژێر و قەوارە سیاسیانە ئەنجامبدرێت کە پێشتر ژمارەیان وەرنەگرتووە، هەروەها ناوی کارمەندانی رۆژی دەنگدان ئاشکرابکرێت.