سبەی ئاوی پرۆژەی ئیفراز سێ دەگاتەوە هەولێر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئاشکرای دەکات، ئەمشەو کاتژمێر دووی بەرەبەیان، ئاو لە تۆڕی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ  دەگاتەوە سەنتەری شاری هەولێر.

ڕابەر حسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند: کارەکانی بەیەک بەستنەوەی هێلەکانی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ نزیکبوەتەوە لە کۆتایی و بە تەواوەتی بە گوێرەی ئەم پلانانەی دامان نابوو بەڕێوە چووە.

وتی: بریارە ئەمشەو لە کاتژمێر دووی بەرەبەیانەوە جارێکی دیکە ئاو بگەیەندرێتەوە ئەمبارەکانی ئاوی ئیفراز و دابەشی گەڕەکەکانی شاری هەولێر بکرێتەوە.

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر  ڕایگەیاند: لە ماوەی نزیکەی چوار کاتژمێردا، 70 هەزار مەتر سێجا ئاو لە ڕێگەی هێلەکانی ئاوی ئیفرازەوە دەخرێتەوە ناو ئەمبارەکان و دەست بە دابەشکردنی ئاسایی ئاو دەکرێتەوە لەگەڕەکەکان، بۆ ئاسایی بونەوەی بارودۆخی تەواوی گەرڕەکەکان، پێشبینی دەکەن بە دوو رڕۆژ بکەوێتەوە باری ئاسایی خۆی، هەر بۆیە داواکارن هاووڵاتیان لە کاتی گەڕانەوەی ئاو بۆناو تۆڕەکان بە شێوەی پێویست بەکاری بهێنن تاوەکوو بە زوترین کات ئاو بگاتەوە زۆرترین ماڵ و دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا