ھەفتەی داھاتوو ھەڵبژاردنی ئەزموونی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ھەفتەی داھاتوو ھەڵبژاردنی ئەزموونی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، تیروپشکیش بۆ ژمارەی ئەو کاندید و قەوارە سیاسییانە دەکرێت، کە پێشتر ژمارەیان وەرنەگرتووە.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشداریکردووە لە کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی و سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان و بەمەبەستی چاودێریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکە، کۆمسیۆن بانگێشتنامەی ئاڕاستەی زیاتر لە ٢٢٠ ڕێکخراو و دامەزراوەی نێودەوڵەتی کردووە.

د.نەرمین مەعروف وتیشی، چاوەڕواندەکرێت ھەفتەی داھاتوو پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەزموونی بۆ تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان بەڕێوەبچێت و تیروپشک بۆ ژمارەی ئەو کاندید و قەوارە سیاسیانە ئەنجامبدرێت، کە پێشتر ژمارەیان وەرنەگرتووە، ھەروەھا ناوی کارمەندانی سەر سندوق ئاشکرابکرێت.

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، نزیکەی دوو ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار ھاوڵاتی ھەرێم مافی دەنگدانیان ھەیە، ھەروەھا ١٧٣ ناوەندی تۆمارکردن و ھەزار و ٢٦٠ ناوەندی دەنگدان و زیاتر لە شەش ھەزار و ٣٠٠ وێستگەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکە ئامادە دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا