کەسێک بە زیاتر لە 10ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەسێک لە دەروازەی سنوری شەلامجە بەتۆمەتی ساغکردنەوەی زیاتر لە 10ملیۆن دیناری ساختە دەستگیرکرا.

فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی گومرگی شەلامجەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گومرگی ناوچەی چوار توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە بڕی 10 ملیۆن و 200 هەزار دیناری ساختەی عێراقی پێبووە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو پارانەی دەستیان بەسەرداگیراوە نۆ ملیۆن و 950 هەزاریان 50 هەزاری بوون و 250 هەزاریشیان 25 هەزاری بوون، هاوکات راپۆرتی تەواو لەو بارەیەوە ئامادەکراوە و رێوشوێنی یاسایی پێویستیش لە دژی تۆمەتبار گیراوەتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا