پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دەڵێت، هیچ کەسێک بە تۆمەتی هەبوونی رۆڵ لە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی حەماس دەستگیرنەکراوە.
رۆژی سێشەممە، 6ی ئابی 2024، ئەسغەر جیهانگیر، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە راگەیەندراوێکدا وتی، لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە دەستیپێکردووە و لەگەڵ تەواوبوونیشی ئەنجامەکەی رادەگەیەندرێت.
وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران وتیشی: تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک بەهۆی هەبوونی پەیوەندی بەو کەیسەوە دەستگیرنەکراوە.
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، هەنییە لە ئەنجامی ئاراستەکردنی مووشەکێکی کورت مەودا لە دەرەوەی شوێنی مانەوەیەوە کوژراوە.
ئێران و حەماس ئیسرائیل بەکوشتنی هەنییە تۆمەتبار دەکەن و هەڕەشەی ئەوەش دەکەن تۆڵەی دەکەنەوە، بەڵام ئیسرائیل تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە.