پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حکومەتی بەریتانیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە شەش هەزار ئەندامی هێزی پۆلیس خراونەتە ئامادەباشی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو “ئاژاوەگێڕانەی کە لەلایەن ڕاستڕەوی توندڕەوەوە سەرکردایەتی دەکرێن”، کە ناڕەزایەتی دژە موسڵمانەکانی لەخۆگرتبوو، ئەمەش دوای ئەوەی سەرەتای هەفتەی ڕابردوو کەسێک ٣ کچی بە چەقۆ کوشت.
لەناو ئەو هەواڵانەی باس لە دەستگیرکردنی نزیکەی 400 کەس تا ئێستا بڵاوکراونەتەوە، حکومەتی بەریتانیا توانای زیندانەکانی زیادکردووە بە دەستەبەرکردنی 600 شوێنی دەستبەسەرکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیەکانی دژە کۆچبەران کە هەفتەیەکی خایاندووە و وایکردووە ژمارەیەکی زۆرتر لە وڵاتان هاووڵاتیانیان لە مەترسییەکان ئاگادار بکەنەوە لە گەشتکردن بۆ بەریتانیا.
وەزیری داد هایدی ئەلێکساندەر پشتڕاستی کردەوە کە حکومەت 500 شوێنی زیادەی لە زیندانەکاندا مسۆگەر کردووە و 6000 ئەفسەری پۆلیسی پسپۆڕی بەکارهێناوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ توندوتیژییە بەردەوامەکان.
فرۆشگایەکی شاری رۆتەرهام لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە ئاگری تێبەردرا و دزی لە چەند فرۆشگایەکیش کراوە و بەشێکیشیان زیانی زۆریان پێگەیشتووە. لەدوای ئەو رووداوانە بەرپرسان هەڕەشە لە خۆپیشاندەران دەکەن.
بە گوێرەی پۆلیسی بەریتانیا، تاوەکو ئێستا 378 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.
جۆن هیلی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند: “ئەمە رووخێنەرە. ئەمە ناوچەیەک بوو کە دوێنێ دەستی بەسەردا گیرابوو. ئەرکی پۆلیسە وەڵامی هەبێت و ئێستا هەموو شتێکیان لەبەر دەستە بۆ کردنی ئەمە.”
هەفتەیەکە خۆپیشاندانەکان بەریتانیای گرتووەتەوە، ئەمە دوای ئەوەی هاووڵاتییەکی بەریتانی کە دایک و باوکی خەڵکی رواندا بوون لە هێرشێکدا سێ کچی بە چەقۆ کوشت و ١٠ی دیکەی بریندار کرد.
بە گوێرەی پۆلیسی بەریتانیا، تاوەکو ئێستا 378 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون. هەروەها، برینداربوونی 50 پۆلیس و چەند خۆپیشاندەرێکیش پشتڕاستکراوەتەوە. بە گوێرەی میدیای وڵاتەکە، بەهۆی هێرشەکانەوە بازاڕ و دوکانەکان زیانی ملیۆنان دۆلاریان بەرکەوتووە.
بەشێک لە پسپۆڕانیش خوێندنەوەی دیکە بۆ هۆکاری خۆپیشاندانەکان دەکەن
لە شاری پۆلیمۆس لە باشووری رۆژئاوای بەریتانیا خۆپیشاندەران و پۆلیس رووبەڕووی یەک بوونەتەوە. دروشمی “شەرمە بۆ ئێوە” دەڵێنەوە و داوای دەرکردنی کۆچبەران دەکەن.
بەشێک لە پسپۆڕانیش خوێندنەوەی دیکە بۆ هۆکاری خۆپیشاندانەکان دەکەن.
ستیفانی ئەلایس بەیکەر، پسپۆڕی کۆمەڵناسییە لە زانکۆی لەندەن و ئاماژەی بەوەکرد: کە “من ئەم رووداوە بە هۆکاری ئەم هەموو تووندوتیژییە نازانم، بەڵکو دوایین چیلکەدار بوو کە پشتی حوشترەکەی شکاند، پێموایە ئەو گرووپانە لە مێژە هەست بەوە دەکەن ستەمیان لێکراوە و ئەم رووداوەش بووە دەرفەتێک بۆیان بۆ ئەوەی هەمووی دەربکەن.”
کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەڕەشەی لە خۆپیشاندەران کرد کە سوپایەک لە پۆلیسی وڵاتەکەی لە دژیان پێکدەهێنێت. هەروەها، کارەکانی سیستمی دادوەریش خێراتر دەکەن بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی ئەوانەی دەستگیرکراون.