پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە،هەلی دامەزراندن بە گرێبەست بۆ 5 پسپۆڕی لە بنكەی ژینگەی بازیان ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە 6ی ئاب فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ جێبەجێ كردنی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرمانی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە سەبارەت بە كردنەوەی بنكەی ژینگەی بازیان سەر بە فەرمانگەی ژینگەی پاڕێزگای سلێمانی، فەرمانگەكەمان پێویستی بەم چەند پسپۆرییە هەیە بە مەبەستی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە بنكەی ژینگەی بازیان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پسپۆرییەكان بریتین لە، هەڵگری بروانامەی زانستی ژینگەیی یان ئەندازیاری ژینگەیی، ئەندازیاری میكانیك، پسپۆڕی كارگێڕی، ئەندازیاری باخداری.
ئەوەشی خستوەتەڕوو دوا دەرفەت بۆ وەرگرتنی سیڤییەكان ڕۆژی سێ شەممەیە ڕێكەوتی (13/8/2024) و شوێنی وەرگرتنی سیڤی لە فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانیە (نزیک نەخۆشخانەی شۆرش_ سەروو مزگەوتی نزا).
سەبارەت ئەو مەرجانی فەرمانگەکە دای ناوە بریتین لە:
١- پێویستە دانیشتوی قەزای بازیان و شارۆچكەكانی سەر بەقەزاكە بێت.
٢- هەڵگری بروانامەی بەكالۆریۆس بێت.
٣- ئارەزووی كاركردن و خزمەت كردنی ژینگەی تێدابێت.