تورکیا پلانی نوێ لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی لە خاکی هەرێم ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکدا نووسیوویەتی” ئێمە لەو جێگەیەین کە دەوترێت ناتوانرێت دەستی پێی بگات”.

وەزارەتی بەرگری تورکیا چەند وێنەیەکی ناوچەی چنگی لە هەرێمی کورستان بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاندووە، کۆماندۆکانمان لە شوێنێکدا هەن کە دەگوترێت ناتوانرێت دەست پێیبگات، بەردەوامن لەسەر چالاکییەکانی گەڕان و پشکنین.

ئاماژەی بەوەشکردوە،سوپای تورکیا لە ناوچەکانی گارا و خواکورک لە باکووری عێراق بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان و پێداگرانە درێژەیان هەیە.

لەماوەکانی ڕابردودا،بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە لەناوچەی گارەی سەر بە پارێزگای دهۆک هەزاران دۆنم زەوی و پوش و پاوانی جووتیاران سووتان و زیانیکی ژینگەیی زۆری بە سروشت و زەوی و زاری جوتیارانی ئەو ناوچانە گەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا