پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌ندامێکی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى ڕایگەیاند،یه‌كێتی ده‌یه‌وێت هەڵبژاردن لە وادەى خۆیدا بکات و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ر‌ێڕ‌ه‌وی حوكمڕ‌انی ر‌استبكاته‌وه.
ئەمڕۆ سێ شەممە،ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەمیانەی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ کادرانى یەکێتى لە سنورى چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ده‌مانه‌وێت ئه‌م هه‌ڵبژادنه ببێته ڕ‌استكردنه‌وه‌ی ر‌ێڕ‌ه‌وی حكومڕ‌انی له‌كوردستاندا.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا،یه‌كێتی به‌و په‌ڕ‌ی توانایه‌وه ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت، تابتوانێ حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار پێكبهێنێت تا خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكات.