لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژی 6ی ئابی 2024، حەماس ڕایگەیاند: یەحیا سنوار دەبێتە کەسی یەکەمی بزووتنەوەی حەماس و لە شوێنی ئیسماعیل هەنییە ڕابەرایەتی سیاسیی بزووتنەوەکەش لە ئەستۆ دەگرێت، هەروەک چۆن ئێستا لە کەرتی غەززە، سەرپەرشتی چالاکییە سەربازییەکانی حەماس دەکات.
حەماس لەبارەی دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ بزووتنەوەکەی بە کورتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەشێوازی هەڵبژاردن و دیاریکردنی یەحیا سنوار نەداوە، تەنیا ئاماژەی بە دەستنیشانکردنی کردووە بۆ شوێنگرتنەوەی ئیسماعیل هەنییە.
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، 31ی تەمموزی 2024، بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکەی و پاسەوانێکی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد: ئیسماعیل هەنییە دوای بەشداریی لە ڕێوەڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، چووەتە شوێنی مانەوەی لە تاران و دواتر کوژراوە.