مامەڵەکردن بە ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی راگیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، بڕیاریدا بە ڕاگرتنی مامەڵەکردن بە ناسنامەی باری شارستانی(تەسکەرە) و رەگەزنامەی عێراقی(جنسییە) لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەرێم .

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند،ئەگەر هاوڵاتییەک بیەوێت ئۆتۆمبێلێک بکات بە ناوی خۆیەوە یان بە ناوی کەسێکی دیکەوە یاخود تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە بگۆڕێت، دەبێت بۆ مامەڵە تەنها کارتی نیشتمانی بەکاربهێنێت.

ئەوەش خراوەتە روو، بڕیارەکە بۆ رێگریکردنە لە ساختەکاری، بەوپێیەی بەکارهێنانی ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی بە ئاسانی ساختەکاری تیادا دەکرێت و کارتی نیشتمانی سەلامەتترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا