ئەنتۆنی بلینكن: پێویستە هەموو لایەنەكان خۆیان لەپەرەسەندنی گرژییەكان بپارێزن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری لە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات و دەڵێت، ناوچەكە بەدۆخیكی هەستیاردا تێدەپەڕێت.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەرەسەندنی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرژەوەندی هیچ كەسێكدا نییە و تەنها دەبنە هۆی ململانێ و توندوتیژی و ناسەقامگیری زیاتر.

وتیشی: پێویستە بەراگەیاندنی ئاگربەست لەغەززە ئەو بازنەی توندوتیژییە بشكێندرێت.

بلینكن ئەوەشی خستەڕوو، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت.

باسی لەوەشكرد، پێویستە هەموو لایەنەكان خۆیان لەپەرەسەندنی گرژییەكان بپارێزن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا