پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە دڵنیایەوە وەڵامی تاوانەکانی ئیسرائیل دەداتەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە،6ی ئاب مەسعود پزیشکیان لە دیداری لەگەڵ سێرگی شۆیگو سکرتێری ئاژانسی ئاسایشی فیدراڵیی ڕوسیا لە تاران، ڕایگەیاند، ئیسرائیل دەیەوێت ناوچەکە بسوتێنێت، تیرۆرکردنی ئیسماعیل ھەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، نموونەیەکی ڕوونی پێشێلکردنی سەرجەم یاسا و دابونەریتە نێودەوڵەتییەکان بوو.
ڕوونیشیکردەوە، ئێران باشترکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ ڕوسیا، وەک کاری لەپێشینەی سیاسیەتی دەرەوەی خۆی داناوە.
هاوکات، سێرگی شۆیگو ڕایگەیاند، ڕوسیا، ئێران بە یەکێک لە گرنگترین ھاوبەشەکانی دەزانێت و خۆشحاڵی خۆشی نیشاندا سەبارەت بە ھەوڵە ھاوبەشەکانی نێوان ڕووسیا و ئێران بۆ دەستەبەرکردنی فرە جەمسەریی و ئاسایش لە ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشدا،ئێران نایەوێت شەڕەکە لە ناوچەکە فراوانتربکات، بەڵام بە دڵنیایەوە وەڵامی تاوانەکانی ئیسرائیل دەداتەوە.