پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، کاتژمێر 9ـی شەوی رابردوو لە رێگەی دوو مووشەک کە لەسەر بارهەڵگرێکەوە لە قەزای حەدیسە هەڵدرابوون، هێرشکراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد.
لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەییەکەدا هاتووە، پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون “تواندراوە ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە بدۆزرێتەوە کە وەک سەکۆیەک بۆ هەڵدانی مووشەکەکان بەکارهاتووە و 8-10 مووشەکیش دەستیبەسەرداگیراوە کە چەکدارەکان ویستوویانە لە هێرشی دیکەدا بەکاریبهێنن”.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان جەخت لەوەدەکاتەوە کە خاکی عێراق ”نابێت بۆ یەکلایکردنەوەی ململانێکان و راکێشانی عێراق بۆ ناو بەڵای شەڕ و کاردانەوەکان” بەکاربهێندرێت و “ئەرک و بەرپرسیارێتیی هەمووانە سەقامگیریی ئاسایشی ناوچەکە بپارێزن”.
شەوی دووشەممە 05-08-2024، لە رێگەی ژمارەیەک مووشەکی کاتیۆشاوە هێرشکرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار و دوو سەربازی ئەمریکی برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.