پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراق لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کەمێک دابەزینی بەخۆوەبینووە و 100 دۆلار بەرامبەر بە 149 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەهای دۆلار لەمڕۆدا بەراورد بە دوێنێ نزیکەی 250 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک دابەزیووە و دوێنێ دووشەممە بە 150 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هاوکاتە لەگەڵ هەڵکشان و پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تێوەگلانی ژمارەیەک گرووپی چەکداریی ئەو وڵاتە لە هێرشکردنە سەر بنکە و سەربازگەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان.
لەلایەکی دیکەوە، هاوڵاتییان گەشبین نین بەرامبەر بە رێکارەکانی بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار. بەو پێیەی کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو، بانکەکە ژمارەیەک رێکاری گرتەبەر و بەڵینیدا لە سەرەتای ئەمساڵدا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار جێگیربکات.