هەتا کەوتنی تۆ، سەرکەوتنی ئەو بێت، هەتا شایی ئەو، شینی تۆ بێت، جەستەمان کەم و کورت و کەچ و کەرت دەبێت، نامۆو دەستەمۆو کەوی ناوقەفەز دەبین، خۆمان خۆرەی خۆمان و خۆمان کلکی تەوری بڕینەوەی خۆمان دەبین، لوتمان لە ئاستی یەکتردا؛ هەڵگوردەو، لە ئاست بێگانەدا؛ کەندڕ، پێکەنینمان بە گریانی یەکتردێت و، چاومان بەیەکدا هەڵنایە، خەنجەرمان لە پشتی یەکەو، پێشمان بەڕووی دوژمندایە، سەدجار گلاین؛ نەبووین بەسوار، وانەیەک لە شکست فێرنەبووین، کون نەما تیایدا نەگەزرێین، هەر ژیر نەبووین.
ڕۆژان دەڕوات و؛ ئێمە هەر دوژمنی یەکین..
ئای سەرکەوتن؛ چەند بێکەسیت!!؟؟..
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر