کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا پشتیوانییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتی هێزەکانی ۷۰ پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگیی ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا کرد و لەنێوان هەردولادا تاووتوێی ئەو ڕێکار و بەرنامانە کرا کە پێویستە بگیرێنە بەر لەپێناو زاڵ بوون بەسەر ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان .

ئەمڕۆ، 5ی ئابی 2024 لیوا رکن “عومەر ساڵح حسن” فەرماندەی گشتی هێزەکانی ۷۰ پێشوازی لە کۆڵۆنێل “گاڤن ڕایس” بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگیی ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر و شاندی باڵای یاوەری کرد.

لەودیدارەدا دواين پێشهاتەکانی پرۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ئەو بەرەوپێشچونانەی پرۆسەکە لەماوەی ڕابردودا بەخۆیەوە دیوە بەووردی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هەروەها تاووتوێی ئەو ڕێکار و بەرنامانە کرا کە پێویستە بگیرێنە بەر لەپێناو زاڵ بوون بەسەر ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەکە.

لەو بارەیەوە لیوا رکن “عومەر ساڵح حسن” فەرماندەی گشتی هێزەکانی ۷۰ ڕۆڵی هێزەکانی ئەمریکا کە هاوپەیمانێکی ستراتیجی هێزی پێشمەرگەی کوردستانن بەرز نرخاند کە بەردەوام پاڵپشت و پشتیوانێکی بەهێزی هێزی پێشمەرگە بوون بەتایبەت هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی ئەو پلان و بەرنامانەی کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە پاڵپشتی و پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان سەرقاڵی جێ بەجێکردنیەتی.

هاوکات کۆڵۆنێل “گاڤن ڕایس” جارێکی تر پاڵپشتی و پشتیوانی ووڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردەوە بە تایبەتی بۆ ئەو هەوڵ و بەرنامە چاکسازیەی کە لە ئێستادا هێزی پێشمەرگە بە ئامانجی بونیاد نانی هێزێکی تۆکمەی یەکگرتووی نیشتمانی ئامانجیەتی جێ بەجێیان بکات.

ئاماژە بەوەشکرا، کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێزێکی کاریگەرە لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر لەناوچەکەدا هەربۆیە ئەوان خوازیارن کە ببێتە هێزێکی تۆکمەی بەهێز کە ڕۆڵیان هەبێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامکیری ناوچەکە و پاراستنی لە هەڕەشەی تیرۆرستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا