پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئاشکرای دەکات، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، کتێبی تازە بۆ قوتابییان لە ناوەندەکانی خوێندن چاپکراوە.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ندین په‌رتووكی نوێ بۆ ساڵی خوێندن 2024-2025 بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن و گشت قۆناغه‌كان چاپ كردووه و رۆژانه به میكانزمێكی خێرا له رێگای كۆگاكانی په‌روه‌رده‌كان به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابه‌ش ده‌كرێن .
دلێر عەبدوڵڵا بەڕێوبەری پەروەردەی ناوەندیی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، بۆ ساڵی نوێی خوێندن دووسەد هەزار قوتابی ناویان لە ناوەندە پەروەردەیەکانی هەولێر تۆمارکراوە و بە ژمارەی ئەوان کتێب چاپ کراوە، بۆ وەرزی یەکەمی خوێندن کتێبەکان ئامادەن و لەريگای کۆگاکانەوە دابەشی سەر قوتابخانەکان دەکرێت، کتێبەکانی وەرزی دووەمیش ئامادەن و لەکۆگاکان هەڵدەگیرێن بۆ ئەوەی هیچ بەربەستێک بۆ خوێندنی ئەمساڵ دروست نەبێت.