پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای باڵای فیدراڵی داوایەكی پەیوەست بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەهۆی نەبوونی تایبەتمەندییەوە رەتكردەوە.
داواكە لەلایەن هەردوو پەرلەمانتار باسم خەشان و مستەفا سەنەدەوە تۆماركراوە، کە داوایان كردبوو بە نادروست ئەژماركردنی رەزامەندیی داوالەسەركراون بە رێگەدان بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسەر خاكی عێراق و، رەتكردنەوەی ئەو رەزامەندییە و، پابەندكردنیان بە گەڕانەوەی ئەو ناوچە و دامەزراوانەی هێزەكانی ئەمریكا بەكاریان دەهێنێت، پاش كۆتاییهێنان بە رێككەوتنەكە.
هاوکات،داوایانكردبوو بە قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی ئەو پرۆسانەی پاش كۆتاییهاتنی رێككەوتنەكە ئەنجامدراون، هەروەها قەرەبووی بەكارهێنانی ناوچە و دامەزراوە عێراقییەكان لە 1ی تشرینی دووەمی 2009 تا رادەستكردنەوەیان بە حكومەتی عێراق.
لەو بارەیەوە،یاسر حسێنی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند، پێویستە بڕیاری ئەنجومەنەكە بۆ كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بە زووترین كات كارا بكرێت، چونكە هێزەكانی ئەمریكا داگیركەرن و چەندین جار سەروەری عێراقیان بەزاندووە.
هاوکات، یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، حكومەتی عێراق بە شێوەیەكی زۆر باش سەركەوتوو بووە لە سنورداركردنی بە ئامانجگرتنی بنكە سەربازییەكانی وڵاتەكە، كە ڕاوێژكاران و هێزەكانی هاوپەیمانانی تێدایە.