قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شەنگال

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پەلەکردن لە چارەسەرکردنی کێشەی شەنگال بە شێوەیەک که لە بەرژەوەندی خەڵکی دەڤەرەکەدا بێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە،قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی شەنگال و دۆخی ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا،گفتوگۆکرا لە بارەی دۆخی شەنگال و هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی پەلەکردن لە ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیرکردنی ئەو ناوچەیە تا ئاوارەکان بتوانن بەبێ ترس و دڵەڕاوكێ بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

جێگری سەرۆک وەزیران پەیوەست بەو بابەتە ئاماژەی بەوەدا ، کە دەبێت خەڵکی دەڤەرەکە بەشداربکرێن لە ئاساییکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەی خۆیان و بە پێویستیشی زانی رێککەوتنێکی گشتگیر بکرێت بۆ پاراستنی سەقامگیری و دڵنیاکردنەوەی ئاوارەکان بۆ گەڕانەوەیان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم و هەموو لایەنە عێراقییەکان بە هەستیارییەکی زیاترەوە مامەڵە بکەن و پێکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا