پڕۆژە یاسای نەوت و غاز ڕەوانەی حكومەتی عیراق کرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی ئەنجامدانی گۆڕانكاریی تێیدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پڕۆژەیاسای نەوت و غازی گەڕاندەوە بۆ حكومەت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، زرغام مالکی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەدوای ئەوەی یاسای نەوت و غاز رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا و هەندێک بڕگەی هەموارکرایەوە، جارێکی دیکە بۆ حکومەت رەوانەکرایەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕەوانەکردنەوەی یاساکە بەمەبەستی ئەوە بووە تا حکومەت گۆڕانکاریی زیاتری تێدابکات و بە وردی پێداچوونەوەی بۆ بکات و ئەو بڕگانەی بۆ زیادبکات کە لەگەڵ بازاڕی ئێستای نەوتی جیهانیی گونجاوبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حكومەت كاربكات بۆ هەمواركردن و زیادكردنی هەندێك بڕگەی نوێ‌ بۆ یاساكە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشکەوتنانەی لە گۆڕەپانی نەوتی جیهاندا هاتوەتە ئاراوە و دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا