پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی ڕایگەیاند،پێویستە ئەو خانەنشینانەی بایۆمەتریان نەکردووە سەردانیان بکەن.
ئەمڕۆ دوو شەممە 5ی ئابی 2024 بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە ،ئەو خانەنشینانە ئاگاداردەکاتەوە و کە بایۆمەتریان نەکردووە لە ماوەی هەفتەیەکدا سەردانیان بکەن بە مەبەستی دروستکردنی کۆدی بایۆمەتری.
ئاماژە بەوەشکراوە، داوا لە سەرجەم بانکەکانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی لە سنووری ئەو پارێزگایە دەکات، سەرجەم ئەو خانەنشینانە ئاگادار بکەنەوە کە بایۆمەتریان نەکردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، پێویستە لە ماوەی هەفتەیەکدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بە مەبەستی دروستکردنی کۆدی بایۆمەتری.