پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، تاوەکوو 34 کاتژمێری داهاتوو ئاو نایەت و داوادەکات هاوڵاتییان دەست بە ئاوەوە بگرن.
ئەمڕۆ دوو شەممە 5ی ئابی 2024, پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ بە وێستگەیەکی دیکەی پاڵاوتنی ئاو دەبەسترێتەوە و لە رۆژێکدا 60 هەزار مەتر سێ جا ئاو بۆ هەولێر زیاد دەکات، بۆیە بەهۆی بەستنەوەی هێڵی نوێی پڕۆژەکە، 34 کاتژمێر بەردانەوەی ئاو لە هێڵی ئیفراز سێ رادەگیرێت.
ئاماژە بەوەشدەکات،بە مەبەستی بەرزکردنەوەی رێژەی دابەشکردنی ئاوی پرۆژەی ئیفراز سێ، بۆ ماوەیەک دەبێت هاووڵاتییان دەست بە ئاوەوە بگرن.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەم مەبەستەش لە ئەمرۆوە تاوەکوو 34 کاتژمێری داهاتوو ئاو نایەت و داوا دەکات هاووڵاتییان دەست بە ئاوەوە بگرن.
ههولێر سێ پڕۆژهی ئاوی ئیفرازی ههیه، ئیفراز یهك كه ساڵی 1967 دروست كراوه، ئیفراز دوو ساڵی 1982 و ئیفراز سێ ساڵی 2007وه دروست كراون و كار دهكهن،پێشتر چەندین جار بۆری ئاوی پڕۆژەی ئیفراز سێ شکاوە و به شكانیشی نزیكهی 40% گهڕهكهكانی ههولێر بێ ئاو دهبن.