پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، ڕەنگە ئەم مانگە مووچەی فەرمانبەران دوا بکەوێت، بەڵام بۆ مانگەکانی داهاتوو بەپێی ڕێکارێکی دیاریکراو، مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان بەهیچ شێوەیەک دوا ناکەوێت.
ئیخڵاس دلێمی پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای نزیک لە پارتی راگەیاند: ڕێککەوتن کراوە لەم یەک دوو مانگەی داهاتوودا، کێشەی مووچەی فەرمانبەران و تەنانەت هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک دوا ناکەوێت و لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت.
ڕاشیدەگەیەنێت: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئێستا بەراورد بە ڕابردوو زۆر باشە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.
دلێمی دەشڵێت: ڕەنگە کێشەی دوا کەوتنی مووچە لەم مانگە هەبێت، بەڵام لە مانگەکانی داهاتووەوە لەڕێگەی ڕێکارێکی دیاریکراوەوە مووچەی فەرمانەران و هێزە ئەمنییەکان بەهیچ شیوەیەک دوا ناکەوێت.