تیروپشكی خولی پلە دووی عێراق ڕاكێشرا

پۆڵەتیك: سپۆڕت

ئەمڕۆ 14/10/2020 لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانی تیروپشک بۆ یانەكانی بەشدار لە خولی پلە
دووەکانی عێراق ئەنجام درا بە ئامادە بوونی نوێنەری هەر 5 یانە بەشدارەكەی گرووپی شاری سلێمانی.

عەباس عەلی ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانی لە دلێدوانێكی تایبەتدا بۆ پێگەی Politic Sport ڕایگەیاند: (ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە نوێنەری هەر 5 یانەكەی گرووپی سلێمانی ئامادە بوون لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێ‌ و تیروپشك بۆ یارییەكانی نێوانیان ئەنجام درا كە بڕیارە یارییەكانی لە 20/11 ی داهاتوو بەڕێوە بچن بە هیواشین لە كاتی خۆیدا بتوانین یارییەكان بەڕێوە ببەین بەو پێیەی 3 ڕۆژ پاش تەواو بوونی یارییەكانی قۆناغی یەكەمی خولی پلە یەك ئەنجامی دەدەین).

عەباس عەلی وتیشی: (دەبێت بە یەك قۆناغی یارییەكان بەڕێوە بچن، بەڵام دەبێت هەر پێنج یانەكە یاریگا بۆ یارییەكان ئامادە بكەن و پێشكەشی لقی سلێمانی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی بكەن بەو پێیەش كە 4 لە یانەكان لە دەرەوەی شاری سلێمانین دەبێت ئیدارەی یانەكان بە باشی كاروبارەكانیان بكەن تا بتوانن یاریگا ئامادە بكەن بۆ ئەنجامدانی یارییەكانیان).

لە كۆتاییشدا ناوبراو وتی: (هیوادارین هەموو یانەكان بێنە پێش ئەجیندای یەكێتی تۆپی پێ زۆرە گەورەیە و تەواوی سێكتەرەكانی تۆپی پێ‌ لە عێراق لە زاخۆوە بۆ فاو لە خۆ دەگرێت بۆیە بە هیوام هەموان خۆیان بە باشترین شێوە ئامادە بكەن بۆ بەشداری كردنەوە لە چالاكییە وەرزشییەكانی عێراقدا كە هەموان مافی خۆیانە وەكو هەموو بەشەكانی تری عێراق).

یانەكان پێك هاتوون لە: (بابان پێنجوێن بەختیاری خەڵات دوكان) ن.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا