پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری لە تێکچونی دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ڕایگەیاند، دۆخەکە پێویستی بە هەوڵێکی گشتگیر هەیە بۆ دوورکەوتنەوە لە ئاگری شەڕ لەناوچەکەدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ، د.فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، چەند نەوەیەکە عێراق بەدەست شەڕەوە دەناڵێنێت، بۆیە ئێمە لە دژی دەوەستینەوە، و ئەو هەلومەرجە و هەڕەشەیەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێپەڕ دەبێت، ڕەنگە شەڕی لێبکەوێتەوە.
وتیشی،ناوچەکە لەبەردەم هەلومەرجێکی مەترسیدارە و لەژێر ئاگردایە، بۆیە هەموومان کاردەکەین بۆ نەهێشتنی مەترسی شەڕ، چونکە ئاسایشی عێراق پەیوەستە بە ئاسایشی ناوچەکەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر شەڕ لە ناوچەکەدا هەڵگیرسێت،ئەوە مانای نەمانی ئاسایش و ئارامیە لەوێدا و ئەمەش ڕەنگە کاریگەری لەسەر ئاسایش و ئارامی جیهان هەبێت.
جەختیکردەوە،حکومەت چەندین جار هەوڵی داوە و ئێستاش هەوڵدەدات ئاگری شەڕ دوور بخاتەوە ، بەڵام بارودۆخی ئێستا سەختە و پێویستمان بە هەوڵێکی بەکۆمەڵ و گشتگیر هەیە بۆ دوورخستنەوەی ئاگری جەنگ لە ناوچەکە و ئەگەر تەشەنە بکات ئەوا زۆر وڵات دەگرێتەوە.