کەشناسیی: پلەکانی گەرما 2 پلە دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما لەمڕۆدا لە هەندێک ناوچەی هەرێم 1-2 پلە دادەبەزن، لە سلێمانی 39 پلە و لە هەولێریش 40 پلە دەبێت.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەی باکووری هەرێم دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور.

پلەکانی گەرما لەمڕۆدا نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنی و لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاستی هەرێم نزیکەی 1-2 پلە بەراورد بە دوێنێ دادەبەزێت. لە هەولێر 40 پلە، سلێمانی 39 و لە کەرکووک 44 پلە تۆمارکراوە.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، سبەی دووشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و ئەگەری بەربوونەوەی تۆزێکی سووک لە هەندێک ناوچەی باشووری هەرێمی کوردستان لە ئارادایە.
پلەکانی گەرما لە رۆژی دووشەممەدا 1-2 پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی دووشەممە:

هەولێر : 42
سلێمانی : 41
دهۆک : 43
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 43
زاخۆ :44
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 31
گەرمیان : 46

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا