پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، چەند مانگێكە برنج بۆ دوو كیلۆ و نیو كەم كراوەتەوە، بەڵام زیاد دەبێـتەوە و بۆ هەر هاووڵاتییەك دەبێتەوە بە سێ كیلۆ برنج.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، لە 5ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی شەشەمی ئەمساڵ بەسەر بركارەكانی خۆراك دەكرێت و پاشان دەدرێتە هاووڵاتیان.
ڕاشیگەیاند،چەند مانگێكە برنج بۆ دوو كیلۆ و نیو كەم كراوەتەوە، بەڵام زیاد دەبێـتەوە و بۆ هەر هاووڵاتییەك دەبێتەوە بە سێ كیلۆ برنج، هاوكات بۆ بەشەخۆراكی شەشەم، بۆ هەر هاووڵاتییەك یەك كیلۆ نیسك دەدرێت و ئەو مانگە ئارینۆك (لەتكەنۆك) نادرێ و مادەكانی تر، هاوشێوەی مانگەكانی دیكە دەدرێن.
هاوکات، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، دەستیان بە دابەشكردنی بەشەخۆراك كردووە بەسەر پارێزگاكاندا بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی شەشەمی ئەمساڵ، كە پێكهاتووە لە 6 ماددەی خۆراكی بۆ هەر هاووڵاتییەك.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوو ملیۆن کیسە ئارد بۆ بریکارەکان دابین دەکات و دابەشکردنێكی یەكسان لە سەرانسەری پارێزگاکان مسۆگەر دەکات.