لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەناردەی نەوتی عێراق لە 618 ملیۆن بەرمیل زیاتربووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتووەتە 618 ملیۆن و 44 هەزار و 445 بەرمیل.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ئامارێکدا ڕایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتووەتە 618 ملیۆن و 44 هەزار و 445 بەرمیل، بەتێکرای هەناردەی مانگانەی 103 ملیۆن و حەوت هەزار و 407 بەرمیل بووە و ڕۆژانەش سێ ملیۆن و 433 هەزار بەرمیل بووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی %3.77 بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، %65ی نەوتی عێراق هەناردەی وڵاتانی ئاسیا، %20 هەناردەی ئەوروپا و %15 هەناردەی ئەمریکا دەکرێت.

ڕوونیکردەوە، 611 ملیۆن و 952 هەزار و 117 بەرمیل نەوت لە بەندەری بەسرە و ناوچەکانی ناوەراست و سێ ملیۆن و 999 هەزار و 417 بەرمیل نەوت لە کێڵگەی گەیارە هەناردەکراوە، هەروەها دوو ملیۆن و 133 هەزار و 111 بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا