پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، تائێستا ناوى 380 هەزار کەسیان لە پارێزگاى بەغدا تۆمارکردووە بۆئەوەى بیمەى تەندروستییان بۆبکرێت و دەشڵێت،ئەو کەسانە لەکاتى سەردانیکردنى نەخۆشخانە حکومییەکان 99% داشکاندنیان بۆدەکرێت.
لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاماژەی بەوەداوە،تائێستا ناوى 380 هەزار کەسیان لە پارێزگاى بەغدا تۆمارکردووە و لەڕێگەى 28 پەنجەرەوە مامەڵەکانیان بۆ تەواودەکرێـت و دەفتەرى بیمەى تەندروستییەکانیان رادەست دەکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم هەنگاوە لەدرێژەى ئەو بەرنامەیە دێت کە محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە مەلەفى چاکسازییەکان لە کەرتى تەندروستى رایگەیاندووە، ناو تۆمارکردنەکەش بە دوو قۆناغ دەبێت و ناوى هەموو ئەو کەسانە تۆماردەکرێت کە بیمەکە دەیانگرێتەوە.
باس لەوەشکراوە، هەموو ئەو کەسانەى بیمەى تەندروستییان بۆدەکرێت، لەکاتى سەردانیکردنى نەخۆشخانە حکومییەکان 99% داشکاندنیان بۆدەکرێت و تەنیا 1%ى پارەى تێچووى گرفتە تەندروستییەکەیان دەدەن.