سودانی: پێویستە بەرژەوەندی کەرکوک لە سەروو هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە بێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەندامانی کورد و کریستیانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ،نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە بەرژەوەندی کەرکوک لە سەروو هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە بێت، ئەو پارێزگایە پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی خۆجێی هاوسەنگە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی کرد لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، پارتی دیموکراتیی کوردستان و پێکهاتەی کریستیان، بە جیا لەگەڵ هەرسێ فراکسیۆنەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەردەوامی هەوڵەکان و پێشخستنی بەرژەوەندی کەرکوکی دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، پارێزگاکە پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی خۆجێییە کە پێویستیی هاونیشتیمانیان لە رووی ئابووری و خزمەتگوزارییەوە جێبەجێبکات، هەروەها کاری دەزگا حکومییەکان بەرەوپێشبەرێت.

لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەو سێ فراکسیۆنەی کەرکوک لە پێناو بەدواداچوون بوو بۆ لێکتێگەیشتنی هێزە نیشتمانییەکان لە گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگای کەرکوک.

باس لەوەشکراوە، سودانی پشتیوانی تەواوی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەربڕی و ئەوەی خستەڕوو، پێویستە بە یەک فۆرم کاربکرێت و لە پەراوێزخستن دووربکەونەوە، ئەوەش لە پێناو جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدان، کە هاوکار دەبێت لە پاراستنی پێکهاتە هەمەجۆرەکانی پارێزگاکە و پتەوکردنی پێکەوەژیان و برایەتی لە نێوانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا