ترەمپ کاتی ئەنجامدانی دیبەیتی خۆی لەگەڵ هاریس ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە چواری ئەیلول،لەویلایەتی پێنسیلڤانیا لەگەڵ كامالا هاریس كاندیدی پێشنیاركراوی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتی وڵات دیبەیت ئەنجام دەدەن.

دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێكیدا ئاشکرایکرد، لەگەڵ فۆكس نیوز رێككەوتووە دیبەیتێك لەگەڵ كامالا هاریس لە چواری ئەیلولدا ئەنجام بدات، دەشڵێت، دیبەیتەكە لەویلایەتی پێنسیلڤانیا بەڕێوەدەچێت.

ئەمە لەکاتێکدایە ترەمپ و هاریس چەند جارێکە ناتوانن لەسەر كات و كەناڵێك بۆ ئەنجامدانی دیبەیتەكەیان رێكبكەون ئەمەش دوای ئەوەی کە بڕیار بوو خولی دووەمی دیبەیتەكە لە 10ی ئەیلولی داهاتوو لە كەناڵی ئەی بی سی بەڕێوەبچێت،بەڵام دواتر  ترەمپ كەناڵی ئەی بی سی تۆمەتباركرد ،بەوەی هاوسۆزی دیموكراتەكانە و هەواڵی ساختە بڵاودەكاتەوە ، بۆیە فۆكس نیوز كە نزیكە لە كۆمارییەكان، پێشنیاری كرد كە دیبەیتەكە لە ماڵپەڕەكەی خۆیدا لەگەڵ كامالا هاریس ئەنجام بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا