کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ سبەینێ هەڵگیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ سبەینێ یەکشەممە4ی ئاب هەڵگیرا.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ بەئامادەبوونی 176 ئەندام، ئەنجومەنەکە دانیشتنی ژمارە چواری لە وەرزی نوێی یاساداناندا ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای دادوەری کرد، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسای بەدەستهێنانی زانیاری کرا.

هاوکات، بەبڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنەکە، کۆبوونەوەکە بۆ سبەینێ یەکشەممە هەڵگیرا.

لەکاتێکدا، ئەمڕۆ شەممە3ی ئاب، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کاتژمێر 1ی دواینیوەڕۆ دەستیپێکرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا