کەشناسی عێراق: خۆڵبارین ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی كەشناسی عێراق بڵاویکردەوە شەپۆلی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە،دەستەی كەشناسی عێراق ڕایگەیاند،سبەینێ یەك شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا نایەت و ڕەشەبا لە ناوچەكانی باشورەوە هەڵدەكات و دەبێتەهۆی خۆڵبارین لە ناوچەكانی تری عێراق.

کەشناسی عێراق باسی لەوەشکرد،ڕۆژی دوو شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لە ناوەڕاست و باكوری عێراق و هەرێم كەمێك بەرزدەبنەوە و ڕۆژی سێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

ئەمەلەکاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستانیش ڕایگەیاند، سبەینێ یەك شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە هەندێ ناوچەی باشوری هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا